شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌مت له تاران خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاده‌ستكردنی كامیۆنه‌كانیان بوون.
ماوه‌ی چوار ڕۆژه شۆفێرانی بارهه‌ڵگر كه پێشتر پاره‌یان بۆ كڕینی كامیۆن په‌رداخت كردووه، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌مت دا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئاسانكاری ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنی كامیۆنه‌كانیان بوون. هاوكات كۆمه‌لێك له كامیۆندارانی شه‌رقی تاران له ئاست كه‌مكردنی پشكی گازۆئیل، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كه‌ی ئۆتومبێل، كه‌می نرخی بار و نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه مانیان گرتووه.