شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له شارستانی بۆناب، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پایانه‌ی ئه‌و شاره خوازیاری دابه‌شكری یه‌كسانی بار، وه‌لانانی جیاوازی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ بار، پێدانی سووته‌مه‌نی به نرخی گونجاو، دابینكردنی لاستیك و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.