ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شارۆمه‌ندانی باكووری كوردستان له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كانی شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه، كۆبوونه‌ویه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا.
نوێنه‌ری پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” له پاڕله‌مانی توركیا به‌ناوی “فهلهكناز ئووجا” كه یه‌كه‌مین ژنی ئێز‌دی نوێنه‌ری مه‌جلیس له مێژووی توركیادایه له نێوه به‌شداربوواندا كۆرته‌باسێكی له‌سه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال و كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ هێرشكردنه سه‌ر شه‌نگال و ڕایگه‌یاند: بیانووه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ هێرش كردنه سه شه‌نگال و باكووری عێراق و سووریه شه‌رعییه‌تی نییه. شایانی باسه كه ئه‌ردۆغان له وتارێكدا وتبووی، توركیا له‌به‌ر نیگه‌رانیه ئه‌منییه‌تییه‌كانی هێرش ده‌كاته سه‌ر باكووری عێراق و سووریه.