ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێكی زۆر له شاخه‌وانانی پارێزگای ئیلام له سه‌یرانگای “چۆغاسهبز” كۆبوونه‌وه و به هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاخه‌وانان به چاندنی نه‌مام و هه‌روه‌ها بانگهێشتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، جه‌ختیان له سه‌ر پێویستی بوونی دارستانه‌كان بۆ به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤایه‌تی كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستانه‌كانی پارێزگای ئیلام له لایه‌ن كه‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست و قازانج خوازه‌وه به یارمه‌تی ناوه‌نده حكومه‌تییه‌كان و كه‌سانی سه‌ر بە سپای پاسداران به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆرتر له ناو براون و هێشتا به‌رده‌وامن.