به‌دوای بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگیی ڕێكخراوی پیشه‌یی مامۆستایانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان مامۆستایانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتیی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانی شوێنی نیشته‌جێبوونیان، به ئامانجی باشتركردنی باروودۆخی مووچه و ئازادی هاوكارانی به‌ندكراوانیان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
مامۆستایانی ناڕازی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وانه له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی هاوسانسازیی مووچه‌ی خانه‌نشینكراوان، به‌ڕێوه‌نه‌چوونی كامڵی ڕیزبه‌ندی، به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی كامڵی ئه‌سڵی ٣٠ی یاسای بنه‌ڕه‌تی و درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستایان و په‌روه‌نده‌سازی له‌دژی چالاكانی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌كانی مامۆستایان‌دا له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان له‌وانه شه‌عبان محه‌ممه‌دی، جه‌بار دووستی، محه‌ممه‌د عه‌لی زه‌حمه‌تكێش، ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزادگان، قاره‌مان كیانی، ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ری و ئه‌حمه‌د داوودی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه مامۆستایانی شاره‌كانی تاران، ئیلام، هه‌مه‌دان، كرماشان، شیراز، شاهین شار، یه‌زد، ئێقلید، بووشێهر، نۆوشار، ئه‌راك، لێنده، له‌نگروود، خووزستان، ئیسفه‌هان، چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری، شاری كورد، كرمان، كووهده‌شت، لۆرستان، شووشته‌ر، ئه‌رده‌بیل، گیلان، مه‌ركه‌زی، مه‌ریوان، سنه و ته‌ورێز ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه