کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١5ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، مه‌ریوان، كرماشان، ورمێ، ئیلام، تاران، ئیسفه‌هان، زه‌نجان، ئه‌راك، به‌نده‌رعه‌باس، خۆڕه‌م ئاوا، ئه‌رده‌بیل، قه‌زوێن، یاسووج، شاریكورد، ته‌ورێز و ئه‌هواز له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی تكمیلی بوون.