خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان له چه‌ند شاری ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ڕه‌شت، كرماشان، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، شووش، ئه‌راك و شووشته‌ر به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. شایانی باسه كه له شاری ئه‌هواز كارمه‌ندانی ڕێكخراوی سه‌وادئامووزی و كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئوستانداری خووزستانیش په‌یوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ببوون.