ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی موخابراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی موخابراتی سه‌رانسه‌ری ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ناوه‌ندی ئوستانه‌كانی كوردستان، كرماشان، ورمێ، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، كرمان، ئیسفه‌هان، خووزستان، گیلان، لوڕستان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، خۆراسانی شومالی و بیرجه‌ند دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.