ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات به پێی ڕه‌واڵی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، خۆڕه‌م ئاوا، زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، به‌نده‌رعه‌باس، كرمان، زاهیدان، ڕه‌شت، ساری و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
