کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س له‌ ئیسپانیا بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی لوبنان و فه‌له‌ستین

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س له‌ ئیسپانیا بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی لوبنان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌دان كه‌س بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی لوبنان و فه‌له‌ستین له‌ ناوه‌ندی شاری مادرید پایته‌ختی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان شه‌رمه‌زار كرد.

به‌ وته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی لوبنان، له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا به‌ هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌ بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، به‌لانیكه‌م ٧٢ كه‌س كوژراون و ٣٥٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون‌. له‌ بۆردوومانه‌كانی باشووری لوبنان له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ گشتی ٥٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ ٩٤ كه‌سیان ژن و ٥٠ كه‌سیان منداڵ بوون. ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ند وڵاتی ئورووپایی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بڕیارنامه‌یێكیان بۆ ئاگربه‌ستی ٢١ ڕۆژه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشنیار كردووه‌ و ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕێكی گه‌و‌ره‌ی ناوچه‌یی ده‌ست پێ ده‌كات.