کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ارسه‌ری مۆعه‌لیمان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

تجمع سراسری معلمان در کشور4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گوڵان، مۆعه‌لیمانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌وانه‌ شاره‌كانی “سنه‌”، “كرماشان” و “مه‌ریوان”، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ر‌اسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و زیندانی كردنی مۆعه‌لیمان و چالاكانی سنفی، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ زۆربه‌ی شاره‌كان به‌ تایبه‌ت شه‌قامه‌كانی نزیك به‌ پاڕله‌مانی كۆماری ئیسلامی، به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمان جێگیركراون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ سه‌راسه‌رییه‌ خوازیاری ئازادی “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “حه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، “ئه‌سغه‌ر حاجب”، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر باغانی”، “مۆحسن عۆمرانی”، “هادی سادقزاده‌”، “ڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ڕ”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”  بوون.