کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی زیاندیتووانی دوو شیركه‌تی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ تاران و بووشێهر

كۆبوونه‌وه‌ی زیاندیتووانی دوو شیركه‌تی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ تاران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، زیاندیتووانی دوو شیركه‌تی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ شاره‌كانی تاران و بووشێهر له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری كۆمپانیا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی “بووستان ئاریا خودڕه‌و” له‌ شاری بووشێهر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ ماڵدزراوان، زۆربه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بووشێهر ده‌ستیان له‌و تاڵانكارییه‌ دا هه‌بووه‌ و ده‌زگای قه‌زایی وڵامی سكاڵاكانیان ناداته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كڕیارانی شیركه‌تی فه‌رداموتۆرز له‌ شاری تاران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری كۆمپانیا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاده‌ستكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بوون.