کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی بانكی ئایه‌نده‌ له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی بانكی ئایه‌نده‌ له‌ تاران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، زەرەرمەندانی بانكی ئایندە دوای ئەنجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی، لەلایەن مه‌ئموورانی بانکەوە هێرشیان کرایە سەر و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زه‌ره‌رمه‌ندانی بانكی ئایه‌نده‌ خوازیاری ئازادكردنی داراییه‌ بلۆك كراوه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون به‌ڵام، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی بانك هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازیان و چه‌ند كه‌س بریندار بوون. به‌وته‌ی ناڕازیان، بەهای سه‌هامه‌كانیان لە سێ هەزار تمەنەوە بۆ کەمتر لە هەزار تمەن دابەزیوە و خاوەن پشکەکانیش تا ئێستا لە دۆخی بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌ و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.