ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، سه‌دان شارومه‌ندی ئه‌مریكایی له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی ئۆتومبێلی تسلا له ئه‌یاله‌ته‌كانی ئاریزۆنا و كالیفۆرنیا كۆبوونه‌وه.
خۆپێشانده‌ران ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی “تسلا بڕووخێنن” بوون و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ته‌حریمی شیركه‌تی تسلا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئیلان ماسك بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ پاڵپشتیه‌كانی ئیلان ماسك له حیزبه ڕاستگه‌راكانی جیهان نیشان دا و داوایان له كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا كرد بۆ به‌رگری له دیمۆكراسی په‌یوه‌ست به‌و بزووتنه‌وه‌یه بن.