دووكاندارانی كۆمه‌ڵی تیجاری كه‌نداوی فارس له شاری شیراز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، له ئاست بڕینی به‌رده‌امی كاره‌با و گرانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
دووكاندارانی ئه‌و كۆمه‌ڵه تیجارییه به وتنه‌وه‌ی دروشم له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شیراز خۆپێشاندانیان كرد و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ت زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و له مایه‌پووچبوون نزیك بوونه‌ته‌وه. ناڕازیان خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ دووكان، كۆنتڕۆڵكردنی نرخی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری و دابه‌زینی نرخی شارژی مانگانه بوون.