کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار كه‌سی دژ به‌ گرانی كرێ خانوو له‌ بارسلۆنا

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار كه‌سی دژ به‌ گرانی كرێ خانوو له‌ بارسلۆنا

ده‌یان هه‌زار كه‌سی دانیشتووی شاری بارسلۆنا له‌ ئیسپانیا، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌ز، دژ به‌ گرانی نرخی كڕی خانوو و كه‌می خانووبه‌ره‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كڕی خانوو و دابه‌زینی نرخی خانووبه‌ره‌ به‌ ڕێژه‌ی ٥٠ له‌ سه‌د بوون. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه‌ هه‌روه‌ها داویان كرد بڕیاری به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ بۆ قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی خانووبه‌ره‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و ڕێگه‌ له‌ سه‌وداگه‌ری خاوه‌ن نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانوو بگیرێت.