ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ده‌كه‌دارانی پارێزگای بووشێهر له به‌رده‌م بینای ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه دژ به به‌رز كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كرێ ده‌كه‌كان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان به به‌رپایی ڕێپێوانێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كرێی ده‌كه‌كان له لایه‌ن شاره‌داریەوە، نه‌بوونی داهات و چوۆڵ كردنی زۆره‌ملێی هه‌ندێك له ده‌كه‌كان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری به‌رز كردنه‌وه‌ی كرێ ده‌كه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری هێزه‌كانی شاره‌داری له سه‌ر ده‌كه‌داران بوون.
