ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، ده‌رمانسازه‌كانی پارێزگای خووزستان له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه و دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ فرۆشتنی ئینته‌رنێتی ده‌رمان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی ئاوه‌ڵابوونی ده‌ستی مافیاكانی ده‌رمان، به‌شێكی زۆر له پێداویستیه ده‌رمانییه‌كان له بازاڕدا ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك به‌دوای ده‌رماندا سه‌رگه‌ردانن. هه‌روه‌ها مافیه‌كانی ده‌رمان كارێكیان كردووه كه نرخی ده‌رمان چه‌ند هێنده گران بووه و نه خه‌ڵك ده‌توانن بیكڕن و نه بۆ ده‌رمانخانه‌كان سه‌رف ده‌كات. ده‌رمانسازه‌كانی خووزستان هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ فرۆشتنی ده‌رمان به شێوه‌ی ئینته‌رنێتی بوون و ڕایانگه‌یاند كه فرۆشتنی ده‌رمان به‌و شێوه‌یه ته‌ندرووستی نه‌خۆش و ئه‌منیه‌تی ده‌رمانه‌كان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.