ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، پزیشكانی ده‌رچووی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كه له هیچ یه‌ك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی باشووری كوردستان به فه‌رمی دانه‌مه‌زراون، دژ به ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، پزیشكانی هه‌ولێری له‌به‌رده‌م ساختمانی شۆرای وه‌زیرانی هه‌رێم خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری دامه‌زرانی فه‌رمی له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان و پێدانی حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر بوون. له شاری سلێمانیش، پزیشكان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دامه‌زرانی فه‌رمی و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان بوون. ناڕازیان هۆشداریان به به‌رپرسانی حكوومه‌ت دا كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی جوونی ٢٠٢٥وه مان ده‌گرن.