به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “دانیال پایبه‌ندی” ڕێزلێنان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “دانیال پایبه‌ندی” له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز، وێڕای ڕێزلێنان له فیداركاریی ته‌واوی قوربانیانی ده‌ستی كۆماری ئیسلامی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “دانیال پایبه‌ندی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌ییه‌وه كوژرا.
