کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیان له‌ بۆكان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیان له‌ بۆكان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان سه‌ردانی دایكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”یان كرد و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان ڕۆژی ڕابردوو به‌هێزی و یه‌كگرتوویی بێ وێنه‌ی خۆیان نواند و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره‌، وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و فیداكارییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.