کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له‌ بۆكان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هریار محه‌ممه‌دی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گوڵان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بۆكان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ فیداكاریی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی كۆماری ئیسلامی گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری بۆكان ڕۆژی ڕابردوو به ‌كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی به‌ دانانی گوڵی سوور له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكارییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیانی نوێ كرده‌وه‌.