ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخواز له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د قوبادلوو” كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه په‌یوه‌ست به مانگرتنی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین دژبه ئێعدام بوون.
“مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكی “سه‌عید زه‌ینالی” له‌سه‌ر مه‌زاری “محه‌ممه‌د قوبادلوو” ڕایانگه‌یاند كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٦١ به‌ندكراوی ژنی زیندانی ئێڤین له ڕۆژی پێنجشه‌ممه دژبه حوكمی ئێعدام مانیان له خواردن گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دایكی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به ناوه‌كانی “ئه‌مین، ئازیتا و عادڵ كیانپور” له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ست به كارزاری چالاكانی سیاسی، كرێكاری و مه‌ده‌نی بووه و به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.