ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، دایكانی دادخواز له شاره‌كانی بۆكان، پیرانشار و مهاباد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “دانیال پایبه‌ندی” و “هێمن ئامان” له‌سه‌ر مه‌زاری “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له بۆكان كۆبوونه‌وه و له پیرانشار مه‌زاری “تاهر عه‌زیزی” له‌لایه‌ن ئازادیخوازانه‌وه گوڵباران كرا. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی “ئیسماعیل مه‌ولوودی” به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زار ئه‌و هه‌میشه زیندووه وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
