ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “سادات مه‌حموودی” سه‌ر به شارستانی “دنا” له پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، دژبه لێدانی به‌ندئاوی خۆراسانی ٣ خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی سازكردنی به‌ندئاوی خۆراسانی ٣، دوو هه‌زار و ٤٠٠ هێكتار له جه‌نگه‌ڵ و مێرگه‌كانی زه‌نجیره چیای زاگرۆس له دوو پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له ناو ببات. هه‌روه‌ها ٢٦ ئاسه‌واری مێژوویی ده‌كه‌وێته ژێر ئاو و مه‌عیشه‌تی هه‌زاران كه‌س له بواره‌كانی كه‌شاوه‌رزی، باخداری، وبه‌رهێنانی هه‌نگوێن و ماسی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.