ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ و یه‌ك ڕۆژ به‌دوای هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی “ئاق ده‌ڕه”ی تیكاب و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ئازیزانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه حكوومه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دانیشتووانی گوندی “ئاق ده‌ڕه”ی تیكاب دژبه بێكاری و تاڵانكردنی مه‌عده‌نی زێڕی ئه‌و ناوچه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری مهاباده‌وه بۆ سه‌ركوتیان چوون و نزیك به ده كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار بوون، هه‌روه‌ها نزیك به ٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه كه ناسناوی ٣٠ كه‌سیان بریتیه له: “عه‌بدۆڵڵا ئافتابی”، “زه‌كه‌ریا یارئه‌حمه‌دی”، “خزر به‌هرامیان”، “په‌یام به‌هرامیان”، “عه‌بدۆڵڵا خۆسه‌ره‌وی”، “كامیل خۆسره‌وی”، “خه‌لیل ئافتابی”، “عه‌لی موئمنی”، “عارف موئمنی”، “موزه‌فه‌ر په‌رموده”، “په‌یمان په‌رموده”، “محه‌ممه‌د خوسره‌وی”، “عادڵ خوسره‌وی”، “مێهران خوسره‌وی”، “ئیسماعیل موئمنی زاده”، “ئه‌سغه‌ر یارئه‌حمه‌دی”، “كامیل ئه‌نووشه”، “محه‌ممه‌د به‌رفه‌ر”، “ڕامین ته‌یمووری”، “جه‌ماڵ ئیرانپور”، “داریووش نیكزاد”، “سامان په‌رموده” و “محه‌ممه‌د(پاشناو نادیار)”.
