کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێكباتان له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێكباتان له‌ ئه‌هواز 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێكباتان له‌ شاری ئه‌هواز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێكباتانی ئه‌هواز له‌ ئاست نه‌بوونی ئاو و به‌رق، خراپی دۆخی كۆڵان و نه‌بوونی سیسته‌می كارامه‌ی ئاوه‌ڕۆ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.