شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ساڵحیه‌ی ئه‌هواز دژبه كه‌می ئاو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی یه‌ك مانگه ئاوی ئه‌و گه‌ره‌كه به‌رده‌وام قه‌تع ده‌بێت و به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆ هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی خه‌ڵك ناده‌ن. شه‌وی ڕابردوو كاتێك خه‌ڵك به وتنه‌وه‌ی دروشم خۆپێشاندانیان كردووه هێزه‌كانی پۆلیس بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه توندووتیژیان نواندووه.