كۆمهڵێك له دانیشتووانی شارۆچکەی ڕانیە ڕۆژی یهكشهممه ٦ی مانگی خهرمانان، دژبه تیرۆرکردنی یهكێك له ئەندامانی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی كۆبوونهوهیهكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
ئێوارەی یهكشهممه كۆمهڵێك له دانیشتووانی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، دژبه تیرۆرکردنی “سوهەیل خورشید”، ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، مێژوونووس و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، كۆبوونهوهیهكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ڕایانگهیاند: بێندەنگیی بەرامبەر به تیرۆری سیاسیی وایکردووە، تیرۆری سیاسیی لە هەرێم درێژەی هەبێت. بهشداربووانی ئهو كۆبوونهوهیه داوایان لە سەرجەم ھاوڵاتییان و نووسەران و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان کرد کە چیتر بێدەنگ نەبن و ھەڵوێستی جیددییان لە بەرامبەر تیرۆرکردنی ئازادیخوازان ھەبێت .