کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌ی كارزانی ئیلام دژ به‌ پیسی هه‌وا

1 3 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار، دانیشتووانی ناوچه‌ی كارزانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پیسكردنی ژینگه‌ و هه‌وا له‌لایه‌ن كارخانه‌ی سیمانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، كارخانه‌ی سیمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ژینگه‌ و هه‌وای به‌ ته‌واوی پیس كردووه‌ و له‌ ئاكامی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا، خه‌ڵك تووشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی سیی بوون. ناڕازیان داوایان كرد سیسته‌می فیلتراسیۆن بۆ ئه‌و كارخانه‌یه‌ دابنرێت و ئیمكاناتی ده‌رمانی و بیمه‌ بۆ تووشبووانی نه‌خۆشیی دابین بكرێت.