کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی جۆپارستانی كرمان له‌به‌رده‌م ئوستانداری

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی جۆپارستانی كرمان له‌به‌رده‌م

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی جۆپارستانی كرمان دژبه‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، ده‌وڵتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ئاوی لووله‌كه‌شی بۆ دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ كه‌ له‌ حاشیه‌ی شاری كرمان هه‌ڵكه‌وتووه‌ و دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌موو كرێكار و هه‌ژارن دابین نه‌كردووه‌. به‌وته‌ی ناڕازیان، شاره‌داری كرمان پێشتر حه‌واڵه‌ی ئاوی پێ ئه‌داین و به‌ تانكه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌مان دابین ده‌كرد به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ گه‌رم كردنی كه‌ش و هه‌وا شاره‌داری و ئوستانداری پێدانی حه‌واڵه‌یان قه‌تع كردووه‌ و خه‌ڵك توانای كڕینی ئاو به‌ نڕخی ئازادیان نییه‌ و هیچ شوێنێكیان بۆ گواستنه‌وه‌ نییه‌.