کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی سه‌ر سنووری میرجاوه‌ له‌ به‌رده‌م ئوستانداری

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی سه‌ر سنووری میرجاوه‌ له‌ به‌رده‌م ئوستانداری

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی سه‌ر سنووری میرجاوه‌ له‌ به‌رده‌م ئوستانداری سیستان و به‌لووچستان له‌ شاری زاهدان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی سه‌ر سنووری میرجاوه‌ له‌ ئاست داخرانی ده‌روازه‌ی ڕووته‌ك ناڕازین و پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری، خوازیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی داخرانی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ مه‌عیشه‌تی سێ هه‌زار كه‌س كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.