ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” له ڕۆژئاوای كوردستان، به‌كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بینای شۆرای مه‌ده‌نی ئه‌و شاره و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیابه‌ختكردووانی هێرشه‌كانی توركیا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بوردوومان و تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه نیشاندا.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌یاننامه‌یه‌كیان خۆێنده‌وه كه تێیدا هاتووه: ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ر كات تووشی قه‌یرانی ئابووری و سیاسی ده‌بێت هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا چڕتر ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ناوچه‌كانی باكووری سووریا ده‌كات. ئێستاش كه له توركیا هه‌ڵبژرادنی شاره‌دارییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، به‌رپرسانی توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن و ڕۆژانه ناوچه جیاجیاكان بوردوومان و تۆپباران ده‌كه‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوپۆشی له جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن.
