ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، دانیتشوانی گوندی باقرئاباد سه‌ر به شاری ئه‌ردستان، دژ به چالاكی كانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكڕ كانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وە سرووشتی ناوچه‌كه تووشی زیانێكی زۆر بووه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی تێكدانی ژیانیان. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكڕ كانه‌كان، كۆتایی هاتنی له ناو بردنی سرووشتی ناوچه جیاوازه‌كانی ئێران به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سییه‌وه و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانبارانی دژ به ژینگه بوون.