کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری یه‌حیا ڕه‌حیمی له‌ سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری یه‌حیا ڕه‌حیمی له‌ سنه‌ 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه‌ زیندوو یه‌حیا ڕه‌حیمی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌، له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان لێ نا.

یه‌حیا ڕه‌حیمی، ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری سنه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی شه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ دادخوازانی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.