ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی “موحسن قه‌یسه‌ری” له ئیلام و “فوئاد قه‌دیمی” له دیوانده‌ره له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
“موحسن قه‌یسه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شاری ئیلام گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “فوئاد قه‌دیمی” له شاری دیوانده‌ره بوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و یادیان به‌رز نرخاند. “فوئاد قه‌دیمی” ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١، له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی دیوانده‌ره به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش دوو ڕۆژ به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سنه، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانان گیانی به‌ختكرد.
