ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “سیاوه‌ش مه‌حموودی” یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به‌رز نرخاند.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی “سیاوه‌ش مه‌حموودی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم وێڕای ڕێزگرتن له بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردۆته‌وه. “سیاوه‌ش مه‌حموودی” ڕۆژی ٣٠ خه‌رمانانی ١٤٠١ له گه‌ڕه‌كی نازی ئابادی تاران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی به‌خت كرد.