ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری سنه و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕۆژی ڕه‌نج نییه، ڕۆژی ڕزگارییه. ئه‌مڕۆ هاتووین سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان بكه‌ین تاكوو بڵێین: كرێكاران، ژنان و لاوان به ته‌نیا بۆ گه‌ییشتن به ئازادی خه‌بات ناكه‌ن به‌ڵكوو پێكه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری تێده‌كۆشن. سڵاو له ڕامین فاتحی، زانیار ئه‌ڵڵامورادی، سارینا ساعدی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كه شاری سنه‌یان كرده مه‌كۆی شۆڕش. ڕۆژی كرێكارتان لێ پیرۆز بێت، بێده‌نگی ڕاناگرین و ده‌نگی ئازادیخوازیمان به‌هێزتر له هه‌میشه به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین: پشتیوانی له كرێكاران، ژنان و گه‌نجانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین و درێژه به ڕێگا و ڕێبازی گیانبه‌ختكردووان ئه‌ده‌ین.