کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی دێولان له‌ سه‌ر مه‌زاری ڕه‌زا لوتفی

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی دێولان له‌ سه‌ر مه‌زاری ڕه‌زا لوتفی 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو، ڕه‌زا لوتفی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دادخوازانی دێولان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ڕه‌زا لوتفی و به‌و بۆنه‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ دادخوازانی دیولان و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و سروودی “ئه‌ی شه‌هیدان” و چه‌ند سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی دیكه‌یان خوێند.