کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران و قوتابیانی ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران و قوتابیانی ئێران 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ و خوێندكارانی زانكۆ له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه‌ له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیژن، ژیان، ئازادیومه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان وته‌وه‌، هه‌روها خوێندكارانی زانكۆی تاران له‌ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیزیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێتیان وته‌وه‌، خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌سیج تێكهه‌ڵچوون و خوێندكارانی زانكۆی زانست و هونه‌ر دروشمیان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی وته‌وه‌، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی دروشمه‌كانیده‌جه‌نگیم، ده‌مرین به‌ڵام ئێران ئازاد ده‌كه‌ین،تاران بووه‌ته‌ گرتووخانه، ئێڤین بووه‌ته‌ زانستگاهیان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ری سووره‌ و ئازادی پوونه‌ك و تاران مه‌ركه‌ز دروشمیخوێندكار ده‌مرێت، به‌ڵام زیلله‌ت قبووڵ ناكاتیان وته‌وه‌ و له‌ زانكۆی زانست و هونه‌ر چه‌ند خوێندكار كه‌ یه‌كێكیان ناویبێهنیا شه‌هبازییه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران و خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریعه‌تی دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان وته‌وه‌.