ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی شیراز، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان و خوێندكارانی زانكۆی ئازادی برووجێرد له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له پارێزگای فارس له ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه و كار و چالاكی هه‌ندێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز، داراب و فه‌سا ڕاگیراوه. له زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان، خوێندكاران له ئاست نه‌بوونی خوابگا و ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و له شاری برووجێرد، خوێندكارانی زانكۆی ئازاد دژ به گرانكردنی نرخی شه‌هریه كۆبوونه‌ته‌وه.