ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی نهوشیرهوانی بابۆل و قوتابیانی كچ له شارستانی لۆردێگان، بۆ ڕێزگرتن له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی به‌نده‌ر ڕه‌جایی چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی نهوشیرهوانی بابۆل به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان به توندی مه‌حكووم كردووه و به داگیرسانی مۆم، ڕێزیان له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی به‌نده‌ر ڕه‌جایی گرتووه. له شارستانی لۆردێگان، قوتابیانی كچ بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی كاره‌ساتی به‌نده‌ر ڕه‌جایی، چالاكییان ئه‌نجام داوه و پاڵپشتی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان نیشان داوه. هاوكات كامیۆن‌داران له شاره‌كانی قوم، كرمان، به‌نده‌رعه‌باس و شیراز به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانیان یادی گیانبه‌ختكردووانیان به‌رز نرخاند. شایانی باسه كه ئه‌حمه‌د مه‌یده‌ری وه‌زیری كاری كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه له ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر ڕه‌جایی دا ١٠٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س بریندار بوون.