کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆی هو‌نه‌ری ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆی هو‌نه‌ری ئیسفه‌هان 2

شه‌وی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان له‌ نێو مه‌حه‌وته‌ی خوابگا دا كۆبوونه‌وه‌ و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ ده‌ربڕی.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌رفه‌جوویی له‌ مه‌سره‌فی به‌رق و گاز، كلاسه‌كانی ده‌رس له‌ زانكۆ تا ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی به‌ شێوه‌ی دووركاری به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و خوێندكاران ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شاره‌كانی خۆیان و له‌ ماڵه‌وه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو خوێندكاران ساز كرد و شه‌وی هه‌ینی، خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ دا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت نیشان دا.