شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی حه‌راسه‌ت كۆبوونه‌وه و له هواڵێكی دیكه‌دا كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی هونه‌ری تاران ٤٠ خوێندكاری كچی له هاتووچۆ بۆ نێو زانكۆ مه‌نع كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد له ئاست گۆڕانی ساعه‌تی هاتووچۆ بۆ نێو خوابگاكان و بێڕێزی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت له حه‌ق ئه‌و كچانه‌ی جل و به‌رگیان به دڵی ڕژیم نییه ناڕازین و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری له‌به‌رچاوگرتنی كه‌رامه‌تی ئینسانی خوێندكاران بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی هونه‌ری تاران به فه‌رمانی سه‌رۆكی زانكۆ ٤٠ خوێندكاری كچی له چوونه‌ژووره‌وه بۆ نێو زانكۆ مه‌نع كردووه. شایانی باسه كه دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش له زانكۆی بابۆل ناوه‌ندێك له ژێر ناوی هادی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ی حیجابی زۆره‌ملێ فڕێ ده‌ده‌ن وجلی ڕه‌نگی له‌به‌ر ده‌كه‌ن پێك هاتبوو.