ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان دژبه ئه‌زیه‌ت و ئازاری هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی كۆلێجی مێعماری و شارسازی زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان پاش ئه‌زیه‌ت و ئازاری هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ له‌به‌رده‌م ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و پاش ماوه‌یه‌ك هێزه ئینتزامیه‌كان هاتوون و به‌ڵێنیان داوه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕووداوه بكه‌ن.
