ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆی “عه‌لامه ته‌باته‌بایی” له ڕۆژی خوێندكاران‌دا، دژ به گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، خوێندكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئازادی خوێندكار، ئازادی كۆمه‌ڵگایه” و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی خوێندكارانی به‌ندكراو، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو زیندانیانی سیاسی و به تایبه‌ت خوێندكارانی به‌ندكراو و كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی بوون. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، حەراسه‌تی زانكۆ به هێرش بۆ سه‌ر خوێندكاران و بڵاو كردنه‌وه‌ی “نه‌وحه” هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری ناڕازیان، هێزه‌كانی ڕژیمی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.
