ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی هه‌مه‌دان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی “نگین عه‌بدۆڵ مه‌لیكی” له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نگین عهبدۆلمهلیكی” له‌كاتی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی هه‌مه‌دان له‌ژێر زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی به‌ختكردووه و ئه‌مڕۆش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه به دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی” كۆبوونه‌وه و له ناوه‌ندی زانكۆ خۆپێشاندانیان كرد.