ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاری ته‌ورێز دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو و هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو خوێندكاران و ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون.
