کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی له‌ شیراز

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی له‌ شیراز 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی گه‌لاوێژ، خوێندكارانی بواری بالینی زانكۆی زانیاری پزیشكی شیراز له‌ ئاست دابه‌زینی كه‌یفیه‌تی په‌روه‌رده‌ و سۆئیستفاده‌ی به‌رپرسانی زانكۆ له‌ خوێندكاران كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی شیراز به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “خوێندكاری پزیشكی كۆیله‌ی زانكۆ نییه‌” و “خوێندكار ده‌مرێت و زیلله‌ت قبووڵ ناكات”، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بێگاری كێشان له‌ خوێندكاران وه‌كوو هێزی كاری هه‌رزان و دابه‌زینی كه‌یفیه‌تی په‌روه‌رده‌ نیشان داوه‌.