ڕۆژی سێشه‌ممه خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیر له شاری تاران، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی سرویسی گواستنه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ، مه‌ترسی له سه‌ر ژیانیان هه‌یه و خوازیاری باش كردنی دۆخی بێهداشتی خواردنی سلفی زانكۆ، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی و میلیتاریزه كردنی زانكۆكانی ئێران، ئازادی ده‌ستبه‌جێ خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و ڕاگرتنی ده‌ر كردنیان به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئه‌منیه‌تی خوابگای كچه خوێنداكاره‌كانی ئه‌و زانكۆیه بوون.